پارتی هەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی ڕەتدەکاتەوە
(0) /
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە دیاریکردنی دوو جێگر بۆ سەرۆکی ئەم حیزبە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە نییە و کوتلەکاری لە ناو پارتیدا بوونی نییە.
جەنگی ئاوەکەڵەیی ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی بە دەنگی هەمووان و بە پێی پێویستیی ئەم بارودۆخە بووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە بوونی مەسرور بارزانی لە ئێستادا بۆ هاوکاریکردنی نێچیرڤان بارزانی پێویست بووە و وەک جێگرانی سەرۆکی پارتی دەستنیشان کراون.
جەنگی ئاوەکەڵەیی ڕایگەیاندووە کە پێدانی ئەو پۆستە بە مەسرور بارزانی هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکی و باڵباڵێتی لە ناو پارتیدا نییە و ئەو هەواڵانە کە باس لە بوونی باڵ و کوتلە لە ناو پارتیدا دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە./.
تێبينيێك بنێرە: