سوید: پاڵپشتی لە کوردانی سوریا ناکەین

(0) / / ئەورووپا / پارتی کرێکارانی کوردستان


Nov 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سوید وتی کە ئێمە پێویستمان بە پەیوەندییەکی باش لە گەڵ تورکیا هەیە و دەبێت لە گرووپە کوردییەکانی سوریا دوور بکەوینەوە.

توبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید وتی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک پەیوەندییەکی نزیکیان لە گەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا هەیە و لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپا ناویان هاتووە.

ناوبراو وتی کە بۆ سوید گرنگە لەم گرووپانە دوور بکەوێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی سوید بڕیارە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی ئەنکەرە بکات و لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە، ئەندامێتی سوید لە ڕێکخراوی ناتۆ تەوەری گرنگی دانوستانەکانی ئەنکەرە دەبێت.

تورکیا پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئەندامێتی سوید و فینلەندا بەندە بە دژایەتی ئەوان لە گەڵ پەکەکە و گرووپە پەیوەندیدارەکان./.