فالح فەیاز بەڵێنی دەرکردنی پەکەکەی بە عەرەبەکان داوە

(0) / / كوردستان / حەشدی شەعبی


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە کێشە لە سەرەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەڵێنی دەرکردنی هێزەکانی پەکەکەی لەو ناوچانە بەوان داوە.

مزاحم حویت وتەبێژی هۆزە عەرەبەکان ڕایگەیاندووە کە فالح فەیاز لە کاتی سەردانەکەی بۆ نەینەوا بەڵێنی بە سەرۆک هۆزەکان داوە کە کێشەی شەنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت، ئاوارەکان بگەڕێنەوە، هێزەکانی پەکەکە دەربکرێن و شکۆی حکومەتیش بگەڕێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئاوارەکانی شەنگال لە ترسی پەکەکە ناوێرن بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە./.