وێنەیەکی سەرۆک کۆماری عێراق لە میسر کاردانەوەی لێکەوتەوە

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی کە بەشداریی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە کۆنفرانسی شەرموشەیخ و دانیشتنی لە تەنیشت وەزیرێکی ئیسرائیلی، دەستپێکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ تەل ئەبیب.

میسال ئالوسی وتی: دانیشتنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تەنیشت وەزیرێکی ئیسرائیلی، بەڵگەیەکە لە سەر هەنگاونانی ئەم وڵاتە بەرەو سەروەری و ڕەتکردنەوەی شەڕ و هەروەها ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەگەری ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەی نوێ لە نێوان بەرپرسانی ئەم وڵاتە و ئیسرائیل بەڕێوە بچێت.

ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە تەمار زاندربێرگ وەزیری پاراستنی ژینگەی ئیسرائیل لە کۆنفرانسەکەی میسر لە گەڵ چەندین بەرپرسی وڵاتان بە تایبەت سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەتەوە./.