پارتی: یەکێتی بە تەلەفوونێک وەزیری پێشمەرگەی دوورخستووەتەوە

(0) / / كوردستان / شۆڕش ئیسماعیل


Nov 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی یەکێتی بە تەلەفوون بە وەزیری پێشمەرگەیان وتووە کە نەچێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و یەکێکی دیکە لە شوێنی ئەو دەکرێتە وەزیری پێشمەرگە.

بەسام عەلی بەرپرسی لقی 12 ی پارتی لە هەڵەبجە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی یەکێتی بە تەلەفوونێک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی لە ئەرکەکەی دوورخستووەتەوە.

ناوبراو وتی کە گۆڕینی وەزیر بەو جۆرە نابێت، ئەو وەزیری حکومەتە و پێویستە بۆچوونی ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕۆڵی هەبێت.

بەسام عەلی وتی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی سەردانی یەکێتی دەکات و پێکەوە کۆدەبنەوە و سەبارەت بە ناکۆکییەکان وتووێژ دەکەن./.