شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە
(0) /
بڕیارە شۆڕش ئیسماعیل بگەڕێتەوە سەر کارەکەی و وەک وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە کار ببێتەوە.
هەندێک زانیاری میدیایی باس لەوە دەکەن کە شۆڕش ئیسماعیل ڕۆژی 27 ی ئەم مانگە بە یاوەری قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بوون و شۆڕش ئیسماعیل ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ گەڕانەوەی.
ناوبراو ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە ئەرکەکەی دوور کەوتووەتەوە، یەکێتیش هەوڵیدا شوێنەکەی پڕ بکاتەوە بەڵام ئەنجامێکی نەبوو.
تێبينيێك بنێرە: