دژە تیرۆر چۆن باسی تەقینەوەکەی سلێمانیی کردووە؟
(0) /
دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند کە ڕووداوەکەی شەوی پێنج شەممەی ئەم شارە پەیوەندی بە ڕووداوی تەقینەوەوە نەبووە و بە هۆی تەقینی بەرمیلی غازەوە بووە.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانیدا هاتووە کە ڕووداوەکەی شەوی پێنج شەممەی سلێمانی هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوی تەقینەوەوە نەبووە.
دژە تیرۆر ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی لە ئامادەباشیدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
بە هۆی تەقینەوەی بەرمیلی غازی خانوویەک لە سلێمانی 4 کەس کوژران و 9 ی کەسی دیکەش بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکە لە ژێر داروپەردوی ماڵەکەدا ماون./.
تێبينيێك بنێرە: