ئەمریکا لە سەر هەسەدە داوای چی لە تورکیا کردووە؟

(0) / / ئاسیا / هەسەدە خلوسی ئاکار


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری تورکیا وتی: ئەنکەرە هۆشداریی داوەتە وڵاتانی هاوپەیمان کە بە هیچ شێوازێک پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارە کوردییەکان بە تایبەت پەکەکە نەکەن.

خلوسی ئاکار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە بە ئاماژە بە کۆبوونەوەکان ئەم دواییەی بە تایبەت لە گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، وتی: هۆشداریمان داوەتە وڵاتانی هاوپەیمان کە بە هیچ شێوازێک پاڵپشتی لە پەکەکە، کەجەکە و یەپەگە نەکرێت، ئەوان بە جۆرێک کەڵک لە جلوبەرگ و ئاڵاکەیان وەردەگرن کە بە ئاسانی لە تیرۆریستان جیا ناکرێنەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا وتی کە دەبێت ئەمریکا لە سوریا هەسەدە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دوور بخاتەوە و سەرجەم پەیوەندییەکانی لە گەڵدا ڕابگرێت.

وتیشی کە ئەوانەی لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە هاتوون و داعش وەک هەڕەشەیەک لە سەر خۆیان دەبینن، دەبێت هەڵوێستی ئێمەش بەرامبەر بەو گرووپانە قبووڵ بکەن کە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و سنورەکانی ئێمە ئاڵۆز دەکەن.

خلوسی ئاکار وتی کە ئەمریکا داوای ڕاگرتنی هێرشی سەربازی وشکانیی لە ئێمە کردووە بەڵام ئێمە جەختمان کردەوە کە دەبێت لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێمە تێبگەن./.