تەرمی ئاکام عومەر گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان
(0) /
تەرمی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ شەممە 17 ی کانوونی یەکەمی 2022 تەرمی ئاکام عومەر لە ئەڵمانیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر بە خاک بسپێردرێت.
ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی 19 ی تشریی یەکەمی 2022 لە ناوچەی زینانەی گەرمیان بە هۆی تەقینەوەی تۆڕێکی مینەوە بریندار بوو و پاش 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی فاروق لە سێمانی ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا بەڵام لە نەخۆشخانەیەکی شاری ڤانکۆڤەری ئەو وڵاتە گیانی لە دەستدا./.
تێبينيێك بنێرە: