بافڵ تاڵەبانی بۆ لە گەڵ مەزڵوم کۆبانی کۆبووە؟
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کۆبوونەوە.
بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەدا وتی کە پەرە بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەسەدە دەدرێت.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان هەسەدە و هەرێمی کوردستان وتووێژیان کرد.
ئەحمەد نەجم لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی وتی کە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی لە سەر پاڵپشتییەکانی بۆ هەسەدە کردووەتەوە و مەزڵوم کۆبانیش ستایشی سەردانەکەی تاڵەبانیی لەم کاتە هەستیارەدا کردووە.
فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند کە پاڵپشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبیر ناکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: