مەلا بەختیار لە سەر ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر بڵاوبوونەوەی دەنگۆی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕاگەیاند.

مەلا بەختیار لە بابەتێکدا بە ناونیشانی " میدالیای خانەنشینی یان شەرمەزاری " ڕایگەیاندووە کە دوو ڕۆژە پەیجێک تایبەت باس لەوە دەکات کە گوایە سەرۆکی یەکێتی پلانی ئەوەی هەیە لە پلنیۆمێکدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی خانەنشین بکات و میدالیای ڕێزلێنان بەوان ببەخشێت. دڵنیا نیم کە ئەم قسانە ڕاست بن بەڵام بەڵام نەكا دوكەڵەكە بێ‌ ئاگری هەندێك كەسانی دەوروبەری سەرۆكی یەكێتی نەبێ‌ بەتایبەتی دەبوایە هەواڵەكە بەدرۆ بخرێتەوە، تائێستا هەواڵەكە وەك خۆی پەخش دەكرێ‌‌و درۆ یان راستیەكەی ساغ نەكراوەتەوە.

مەلا بەختیار راشیگەیاندوە كە بەناوی خۆیەوە رونیدەكاتەوە كە لەناو یەكێتیدا تەنها كۆنگرە بۆی هەیە بڕیار لە چارەنوسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بدات و ئەگەر كۆنگرە بەسترا یەكەمین ئەركی پێویستە ئەوەبێت، چوارەمین كۆنگرە قانگ بدات‌ و چەشنی لاپەڕەیەكی شەرمەزاریی لە ئەرشیفی یەكێتیدا بلۆكی بكات.
لە بەشێكی تردا مەلا بەختیار رایگەیاندوە کە كێشەی سەرەكی یەكێتی چارەسەرنەكردنی نادادپەروەری ‌و قوڵبونی ناكۆكیەكانێتی لە گەڵ پارتی‌ و گەڵاڵەنەكردنی پرۆژەیەكی نوێی هاوپەیمانییە لەم سەردەمەدا و لەم بارودۆخەدا و لەم قەیرانانەی كوردستان تێی كەوتوە نەك ئەنجومەنی باڵا كە ئەگەر بە گەلێ هۆكارەوە هۆكارێكی خودی ئەنجومەنەكەیە كە خراوەتە پەراوێزەوە، لە گەڵ ئەوەشدا ئەنجومەنەكە تەنها هۆكاری چارەسەر بووە، نەك ئەم دۆخەی یەكێتی ‌و كوردستان تێی كەوتوە، هەر كەسێك زات بكات پێشنیازی خانەنشینی بۆ ئەنجومەنی باڵا بكات با ناوی خۆی ئاشكرا بكات هەتا پێناسەكەی لە گیرفانی ئاوساویەوە بۆ باقی عەیب ‌و عارەكانی بخەینەڕو./.