مەزڵوم کۆبانی لە سەر هێرشەکەی پاریس چی دەڵێت؟
(0) /
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە هەڵوێستی خۆیی لە سەر هێرشەکەی پاریس و کوژران و برینداربوونی چەند کوردێک ڕاگەیاند.
مەزڵوم کۆبانی ئیدانەی هێرشەکەی پاریسی کردووە و بە جێی شەرمەزاری ناوی بردووە و ڕایگەیاندووە کە هیوای بەوە هەیە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە، هێرشبەرەکان ئاشکرا بکەن.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشی سەر ناوەندێکی کوردی لە پاریس، پرسی کورد دەکاتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئیدانە دەکرێت و جێی شەرمەزارییە.
ناوبراو بە پێویستی زانیوە کە هاوکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرفراوانتر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: