وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / سەعدی ئەحمەد پیرە


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەرەو خاوبوونەوە دەڕۆن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەر دوو لا کۆببنەوە بەڵام تا ئێستا کات و شوێنی ئەو کۆبوونەوە دیاری نەکراوە.

ناوبراو وتی کە تیمە هاوبەشەکانی پارتی و یەکێتی سەرقاڵی ئامادەسازی و ڕێگا خۆشکردنن بۆ کۆبوونەوەی فەرمی نێوانیان.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی کە تا ئێستا دیار نییە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە ئاستی هەر دوو سەرۆکی حیزب یان مەکتەب سیاسییەکان دەبێت./.