سەعدی ئەحمەد پیرە: دواخستنی هەڵبژاردن کارەساتە
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت: دواخستنی هەڵبژاردن کارەساتە، سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئارامیی زیاتری هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم بوارەکان و هەلی کاری زیاتر، پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
سەعدی پیرە وتیشی: هەرگیز یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و پێشتریش وتومانە سکاڵامان هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامی دادگای فیدراڵی هەرچییەک بێت رێزی دەگرین.
دەشڵێت: دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارەساتە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
باسی لەوەشکردوە: ئێمە لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی کوردستان گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆی
بڕیارە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسیی پەرلەمان دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: