پیاوە بەرزەکەی غانا بناسن
(0) /
پیاوێکی غانایی نازناوی باڵابەرزترین پیاوی هەیە و بەرزییەکەی گەیشتووەتە 2 مەتر و 89 سەنت.
سولێمان عەبدولسەمەد لە وڵاتی غانا ژیان بە سەر دەبات و تووشی نەخۆشییەک بە ناوی ژیگانتیسمە و دەبێت مانگانە بۆ پشکنینە پزیشکییەکان سەردانی نەخۆشخانە بکات.
ئەو پیاوە غاناییە تا ئێستا نەیتوانیوە پێڵاوێکی گونجاو بدۆزێتەوە و یەکێک لە کرێکارە خۆجێیەکان لە لاستیکی ئۆتۆمبێل شتێکی هاوشێوەی پێڵاوی بۆ درووست کردووە.
پزیشکان دەڵێن دەبێت نەشتەرگەری بۆ مێشکی بکرێت تا گەشەکردنی ڕابوەستێت./.
تێبينيێك بنێرە: