ڕیزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەێندرا

(0) / / ئاسیا / ئێران میسر تورکیا


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

پێگەیەکی تایبەت بە کاروباری سەربازی لە ڕیزبەندی ساڵانەی سوپای وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا، میسر و ئێرانی بە سێ هێزی گەورەی سەربازیی ناوچەکە ناو بردووە.

پێگەی Global Firepower لە ڕیزبەندی تایبەتی خۆی بۆ ساڵی 2023، سوپای تورکیای بە یەکەم سوپای ناوچەکە ناو بردووە و پاشان میسر و ئێران لە پلەکانی دووەم و سێهەم ناویان هاتووە.

سوپای ئیسرائیل لە پلەی چوارەمی ئەو ڕیزبەندییەدایە.

لە ئاستی جیهانیش، لە نێو 145 وڵاتی جیهان، تورکیا لە پلەی 11، میسر لە پلەی 14، ئێران لە پلەی 17 و ئیسرائیل لە پلەی 18 دایە.

هەروەها سعوودیە لە پلەی 5 ی سوپای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و پاشان ناوی وڵاتانی عێراق، ئیمارات، سوریا، قەتەر و یەمەن هاتووە.

لەو ڕیزبەندییەدا سوپای سعوودیە لە ئاستی جیهانی بووەتە خاوەن پلەی 23 کە دوو پلە بەرزترە لە پلەی وڵآتی ئەڵمانیا.

بە پێی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی جیهان زانیارییە سەربازییەکانیان بە تەواوی ئاشکرا ناکەن، هەندێک بە گومانەوە لەم ڕیزبەندی و ئامارە دەڕوانن./.