تورکیا لە سەر پەکەکە داوایەکی فەرمی لە عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / پەکەکە موحسین مەندەلاوی


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هاوکارییەکانی وڵاتەکەی و عێراقی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بە گرنگ ناو برد.

چاوپێکەوتنی مستەفا شەنتوب سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە گەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی سێزدەیەمین کۆڕی گشتی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە ئەنتالیای تورکیا بەڕێوەچوو.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر بەرفراوانترکردنی پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و بەغدا لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە و وتی کە تورکیا گرنگییەکی زۆر بە پێشکەوتنی عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا دەدات و هیوادارە کە حکومەتی نوێی عێراق سیاسەتێک بگرێتەبەر کە داواکارییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات.

ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت و بە پێی دەستووری خۆی ڕوبەڕوی ببێتەوە./.