مەسرور بارزانی: جارێکی دیکە لە بەغداین

(0) / / ئاسیا / مەسرور بارزانی محەممەد شیاع سودانی


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و پاش گەیشتنی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە لە شاری بەغداین و ئامادەین بۆ کارکردن لە گەڵ حکومەتی نوێ بە ئامانجی بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هاووڵاتیان.

مەسرور بارزانی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و هەر دوو لا جەختیان لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

بارزانی و سودانی ڕایانگەیاندووە کە کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند دەبێت لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری چارەسەر بکرێن./.