ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم باس لە هەڵوێستی نوێی ئەمریکییەکان دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەولێر خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانە لە گەڵ بەغدا و لێک تێگەیشتنی باش هەیە لە گەڵ حکومەتی ئێستای عێراق و ئەمریکا بە لایەوە گرنگە کە دابەشبوون لە هەرێمی کوردستان نەبێت.

دڵشاد شەهاب بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا باس لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر، پرسی بودجەی گشتی، یاسای نەوت و گاز، پاراستنی سنورەکان و چەند بابەتێکی دیکە کراوە.

ناوبراو وتی کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت ئاسەواری دابەشبوونی هێز لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت و دەبێت هێزی پێشمەرگە یەکگرتوو بێت و ئەم داوایەیان بە ڕوونی لە سەرۆکی هەرێم کردووە./.