مەسعود بارزانی بە توندی هێرشی کردە سەر دادگای فیدراڵیی عێراق

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Jan 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بە توندی هێرشی کردە سەر دادگای فیدراڵیی عێراق و بە دامەزراوەیەک بە پلانە گوماناوییەکان ناوی برد.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە دادگای فیدراڵیی عێراق هەر دەرفەتێک لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ناو دەبات.

پاش ئەوەی کە دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ حکومەتی هەرێم نایاساییە، بارزانی داوای لە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت کرد کە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر ئەو بڕیارە ڕوون بکاتەوە.

ناوبراو وتی کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەشداری لەم حکومەتە بە پێی ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان بووە و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مافی یاسایی گەلی کورد و بەشێکە لە ڕێکەوتنەکان.

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەنگاوێک لە دژی هەرێمی کوردستان و هەروەها لە دژی پرۆسەی سیاسی عێراق و پلانەکانی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتە./.