ئەردۆغان بووە برا گەورە

(0) / / ئەورووپا / نیکۆلاس مادۆرۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jan 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە چاوپێکەوتنی وەزیری بازرگانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە برا گەورە ناو برد.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە چاوپێکەوتنی وەزیری بازرگانی تورکیا جەختی لە سەر پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی هەر دوو وڵات کردەوە.

ناوبراو وتی کە بوونی 7 گەشتی ئاسمانی لە هەفتەیەکدا لە نێوان تورکیا و ڤەنزوێلا، یەکگرتوویی نێوان ئەم دوو وڵاتە و سەرجەم وڵاتانی ئەمریکای لاتینی بە دواوە دەبێت.

مادۆرۆ سەرۆک کۆماری تورکیای بە برا گەورەی ڤەنزوێلا ناو برد و وتی کە گەلی تورکیا دەبێت بزانن کە ئێمە سەرۆک کۆمارەکەی ئەوانمان وەک کەسێکی خێرخواز بە دڵێکی گەورەوە خۆش دەوێت و لە دژوارترین قۆناغدا لە گەڵ ڤەنزوێلا مایەوە./.