مەسرور بارزانی چۆن باسی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی کردووە؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jan 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقی بە ئاستەنگ خستنە بەردەم دەرفەتی ڕێکەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا ناو برد.

مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند کە دوا بڕیاری دادگای باڵای عێراق بۆ ڕێگری لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایە بۆ تێکدانی دەرفەتی نوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە.

ناوبراو خواستی هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور لە گەڵ حکومەتی بەغدا ڕاگەیاند و وتی کە هەنگاو و بڕیارەکانی ئێستای دادگای فیدراڵیی کێشە لە بەردەم گەیشتن بە ڕێکەوتن درووست دەکات./.