ئەمریکا: هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران نادەین

(0) / / ئەمەریکا / ڕۆبرت مالی


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە ئێمە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران نادەین و پێم وایە کە ئەزموونی تەواو خەمناکمان لە ئەندازیاریی گۆڕینی دەسەڵاتەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

ڕۆبرت مالی لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی بی بی سی وتی کە سەرەڕای ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، واشنتن هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی تاران نادات و بەردەوام دیپلۆماسی وەک باشترین چارەسەر ماوەتەوە.

ناوبراو وتی کە ئیدارەی بایدن زنجیرە سزایەکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاندووە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی لەم پێناوەدا هێناوەتە سەر خەت.

مالی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکیش وتی کە حکومەتی ئێران دەرفەتێکی زۆری بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە ڕەتکردووەتەوە./.