پارتی و یەکێتی کەی سەر لە نوێ کۆدەبنەوە؟
(0) /
وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وادەی کۆبوونەوەی دووەمی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرا کرد.
مەحمود محەممەد ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 4 ی شوبات لە شاری هەولێر هەر دوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و هەر دوو لاش هیچ مەرجێکی پێشوەختەیان بۆ کۆبوونەوە نییە.
وتەبێژی پارتی سەبارەت بە گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران وتی کە بژاردە لە بەردەم خۆیدایە و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە و ئێمەش داوامان کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکان./.
تێبينيێك بنێرە: