قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

(0) / / كوردستان / قەیرانی سووتەمەنی


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

لەم وەرزەی سەرمادا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی کەمبوونی نەوت و غاز بوونەتەوە و تەنانەت نەوتەکەی بەغداش بۆ مەرامی حزبی بەکار دەهێندرێت.

دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەم ڕۆژانەدا و لە وەرزی سەرمای زستان ڕوبەڕوی چەندین کێشە و گرفتی وەک کەمبوونی نەوت و غاز بوونەتەوە.

بە هۆی ئەم کێشەوە نرخی هەر بتڵە غاز گەیشتووەتە 18 تا 21 هەزار دینار.

هەرێمی کوردستان بە گشتی ڕۆژانە پێویستی بە 800 تەن غازی شل هەیە و تەنیا سلێمانی پێویستی بە 300 تەن هەیە بەڵام وەبەرهێنانی غازی شلی هەرێمی کوردستان 240 تا 260 تەنی ڕۆژانەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە غازییەکانی هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی مشتومڕی حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان بۆ هەناردەکردنی دەرەوە و لەم چوارچێوەشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان تا ئێستا چەند جارێک لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەتەوە./.