پەیامێکی شاندەکەی پارتی بۆ لایەنەکانی دیکە ئاشکرا بوو
(0) /
پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەوڵ دەدات ڕێگری لە هەر کێشەیەک بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی بکات.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی لە گەڵ کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گەیاندنی پەیامێکی تایبەت بە کابینەکەی مەسرور بارزانی بووە.
ناوەڕۆکی پەیامەکەش ئەوە بووە کە پارتی نایەوێت لەمساڵ و ساڵی داهاتوو کێشە بۆ کابینەکەی بارزانی درووست ببێت.
بە پێی ئەو پەیامەش تەمەنی کابینەی ئێستا تا دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت. لە بەر ئەوەی کە لە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت و لانیکەم پێکهێنانی کابینەی نوێ یەک ساڵ کاتی پێویستە و بەوەش مەسرور بارزانی تا دوو ساڵی دیکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: