سودانی بۆ سەردانی ئیمارات دەکات؟

(0) / / ئاسیا / ئیمارات عێراق


Feb 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ ئیمارات بە مەبەستی جەختکردنەوە لە خواستی بەغدایە بۆ بەردەوامی و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی لە بوارە جیاجیاکان.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکی کە لە ڕۆژنامەی الاتحاد ی ئیمارات بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەزموونی ئیمارات یەکێک لە ئەزموونەکانی پێشەنگی جیهان بۆ ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەیە و دەتوانرێت لەم ئەزموونە لە عێراق کەڵک وەربگیرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەندەرەکانی ئیمارات دەتوانێت نموونەیەک بۆ هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی بەندەری فاوی عێراق بێت کە بەغدا هەوڵ دەدات ببێتە یەکێک لە بەندەرە گەورەکانی جیهان، لە بەر ئەوەی کە ئەم پرۆژەیە، ڕۆژهەڵات لە ڕێگای عێراقەوە بە ئەورووپا دەبەستێتەوە.
سودانی ڕایگەیاند کە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات، وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەکرێت و لەم پێناوەشدا گرنگی بە بوارەکانی پیشەسازی، کشتووکاڵی و بازرگانی دەدرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پەیوەندی برادەرانە لە کاتی تەنگانەدا قووڵتر دەبێت و ئەمەش لە ڕێگای مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانەوە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ئیمارات بۆ جەختکردنەوەیە لە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە و ئەمەش هاوکاریی ئەو وڵاتانەی دەوێت کە ڕەنگە ژمارەیەک لە گەندەڵکارانیان پەنا دابێت./.