سەرۆک کۆماری عێراق داوایەک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا تورکیا


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریزم کۆتایی هاتووە و ئەم وڵاتە بۆ گەشە و پێشکەوتن پێویستی بە پاڵپشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العراقیە بە ئاماژە بە کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا وتی کە حکومەتی بەغدا هاوخەمی خۆیی بەم بۆنەوە دەربڕیوە و درێژە بە هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ئەو دوو وڵاتە دەدات.
ناوبراو وتی کە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتییەکی زۆر لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق هەیە، تیرۆریزم کۆتایی هاتووە و عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، ئەوەی کە لە سەردانەکانی سەرۆک وەزیران بۆ دەرەوە ڕوون بووەتەوە، پلانەکانی بەغدا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ستایش دەکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 بۆ جێبەجکردنی لە لایەن وەزارەتەکان و دەستپێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان کردەوە.
لەتیف ڕەشید سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش وتی کە هەوڵێکی جیدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی هەیە و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش پاڵپشتی لەو هەوڵە دەکات.
ناوبراو سەبارەت بە ناکۆکییە سیاسییەکان وتی کە هەندێک میدیا کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان قووڵتر دەکەنەوە و باس لە کێشە ئەمنییەکان دەکەن، لە کاتێکدا کە لە سەدا 90 ی ناوچەکانی عێراق سەقامگیرییەکی زۆر باشیان هەیە و هیچ کێشەیەکی ئەمنی ئەوتۆ نییە، میدیاکان دەبێت جەخت لە سەر ئەم سەقامگیرییە و هەنگاوەکانی گەشەسەندن بکەنەوە./.