دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر یاسای نەوت و غاز بە کوێ گەیشتووە؟
(0) /
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاریی لە سەر کۆبوونەوەی شاندەکانی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرۆژە یاسای نەوت و غاز بڵاو کردەوە.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەک شەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق بەڕێوەچوو.
بە وتەی ناوبراو، لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز وتووێژ کراوە و پێشنیارەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەستی لایەنی عێراقی کراوە.
ئومێد سەباح هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەن تا دەگەنە ڕەشنووسێکی هاوبەش بۆ یاسای نەوت و غاز.
بڕیارە یەک شەممەی هەفتەی داهاتووش شاندەکانی هەرێم و ناوەند لە سەر ئەم بابەتە کۆببنەوە.
تێبينيێك بنێرە: