ئەمریکا پرۆژەیەکی گرنگی ئابوری لە عێراق جێبەجێ دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا عێراق


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق بە هاوکاری ئەمریکا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی غاز جێبەجێ دەکات تا لەو ڕێگایەوە واز لە هاوردەکردنی غازی ئێران بێنێت.
ئاژانسەکە لە سەر زاری فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو کۆمەڵە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە گەڵ بەرپرسان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی غاز هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێویستی بە وزەی غازە بۆ بەکارهێنانی لە وێستگەکانی کارەبا./.