باڵیۆزی نوێی عێراق لە تورکیا دەستبەکاربوو

(0) / / ئاسیا / تورکیا عێراق


Feb 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی نوێی عێراق لە تورکیا شەوی سێ شەممە گەیشتە ئەنکەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتەی لە تورکیا ڕاگەیاند.
ماجد لەجماوی باڵیۆزی نوێی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاندووە کە هەموو هەوڵێکی بۆ پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەکار دێنێت.
ناوبراو پێشتر باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی تونس بووە./.