مەسرور بارزانی سەردانی وڵاتێکی ئەورووپی دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان مەسرور بارزانی بەغدا


Feb 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی ئیماراتە، سبەی پێنج شەممە سەردانی فەرەنسا دەکات.
بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی پێنج شەممە لە پاش سەردانەکەی بۆ ئیمارات، سەردانی فەرەنسا بکات.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بارزانی لە پاش کۆنفرانسی حکومەتەکانی جیهان، لە وڵاتی ئیماراتەوە بە فەرمی سەردانی فەرەنسا دەکات.
دزەیی ڕایگەیاندووە کە لە سەردانەکەی بارزانی بۆ فەرەنسا پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە تاوتوێ دەکرێت.
مەسرور بارزانی یەک شەممەی ڕابردوو بە ئامانجی بەشداری لە کۆنفرانسی حکومەتەکانی جیهان سەردانی ئیماراتی کرد.
کۆنفرانسی حکومەتەکانی جیهان ساڵانە لە دۆبەی و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک و وەزیران و سەدان بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت./.