بەرهەم ساڵح بۆ سەردانی ئێرانی کرد؟

(0) / / كوردستان / ئێران کوردستان عێراق بەرهەم ساڵح


Feb 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
لەم ماوەیەدا هەواڵی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ تاران بڵاو کرایەوە.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی تارانی کردووە و لە گەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئێران کۆبووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە هەبووە.
ئەوەی کە بڵاو بووەتەوە گوزارشت لەوە دەکات کە ئێرانییەکان دەیانەوێت بەرهەم ساڵح لە کێشە ناوخۆییەکانی ناو یەکێتیدا ڕۆڵی هەبێت و تەنانەت ئەگەری ئەوەش هەیە لە پێناو ئاشتەوایی ناوخۆیی لە یەکێتی پۆستی باڵاش وەربگرێت./.