نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی کوردستان


Feb 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەریمی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و کاریگەرییەکانی لە سەر شەرعییەتی هەرێم هۆشدارییدا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی پەنجا و نۆیەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئێمە هیوادارین ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت و پاش گەڕانەوە لە ئەڵمانیا لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەک لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردنەکان پرسی سەرەکی ئەو کۆبوونەوەش دەبێت.
بارزانی وتی کە ئێمە بە کاتی دیاریکراو پابەندین و من وەک سەرۆکی هەرێم ئەرکی ئەوەم لە سەر شانە کە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان پرۆسەی سیاسی و یاسایی هەرێم ڕوبەڕوی پرسیار دەکاتەوە و لایەنە سیاسییەکان دەبێت ئەمە لە بەرچاو بگرن./.