فەرمانبەرانی عێراق ساڵانە چەندە مووچە وەردەگرن؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێژەی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی حکومیی ئەم وڵاتەی لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ڕاگەیاند.
فۆئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێژەی بوجەی فەرمانبەرانی لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەم وڵاتەدا ئاشکرا کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 کە هێشتا تاوتوێ دەکرێت، زیاتر لە 62 ملیار دۆلارە.
پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق هێشتا ڕەوانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە نەکراوە./.