وەزیری دەرەوەی عێراق باس لە سەقامگیری نرخی دۆلار دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق ئامانجی سەردانەکەی بۆ واشنتن ئاشکرا کرد و وتی کە لە گەڵ وەزارەتی گەنجینە و بانکی ناوەندیی ئەمریکا گەیشتووینەتە ڕێکەوتن.
فۆئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا وتی: دراوی عێراقی بەهێزە و 100 ملیار دۆلاری یەدەک هەیە بەڵام کێشەکەی ئەم دواییە پەیوەندی بە سیستەمی پارەدارکردنەوە هەبووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کەمتر گرنگی بە دۆسیە سیاسییەکان درا و زیاتر تاوتوێی پرسی ئابوری، سیاسەتی دارایی، ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش کرا.
فۆئاد حوسێن وتی: واشنتن مەرجی لە سەر فرۆشتنی دۆلار بە عێراق نەبوو بەڵکوو لێک تێگەیشتن هەبوو سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار.
ناوبراو دڵنیایی بە عێراقییەکاندا کە نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی سەقامگیر دەبێتەوە و پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی سوودمەندانی دۆلار دیاری دەکات و قاچاخچێتی دەوەستێنێت./.
تێبينيێك بنێرە: