پارتی هەڕەشەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە بێ یەکێتی دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت بە بێ یەکێتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت و نابێت هەڵبژاردنەکان زیاتر لە مانگی 9 یان 10 ی ئەمساڵ دوا بکەوێت.
ماڵپەڕی خەندان لە سەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای پارتی بە بێ ئاشکراکردنی ناوەکەی، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەکی نووسراو نییە و پارتی بە سەرجەم بابەتەکان ڕازی بووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە پارتی بە فرەبازنەیی ڕازی بووە و لە سەر کورسی کۆتاکانیش جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە بڕیاری تورکمان و مەسیحی لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی دەبێت.
ئەو سەرچاوە باڵایەی پارتی ڕایگەیاندووە کە کاتی خۆی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دواکەوت، لە سەر فرەبازنەیی نەبووە، تەنیا تێبینی ئەوە بووە کە ئەگەر یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە، هەڵبژاردن دوادەکەوێت و نامانەوێت درێژ بکرێتەوە.
سەرچاوەکە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بە هەوڵدان بۆ بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە یەکێتی دەڵێت کورسی پێکهاتەکان بە سەر کوردستاندا دابەش بکرێت و پارتیش بە بڕیاری پێکهاتەکان ڕازییە./.