تورکمانەکان داوای چییان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
نوێنەرانی تورکمانەکان لە پەرلەمانی عێراق چەندین داواکارییان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە کە یەکێک لەوان پەیوەندیی بە کوردیشەوە هەیە.
لە نووسراوێکی ئەندامانی تورکمانی پەرلەمانی عێراق بۆ محەممەد شیاع سودانی و وەک داواکاری یەکەم هاتووە کە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆک وەزیران یان وەزارەتێکی سیادی، پۆستێکی وزاری بۆ پێکهاتەی تورکمان کە بتوانێت خزمەت بە نیشتمان و چاکسازی بکات. هەروەها پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران یان جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گەڵ ژمارەیەک دەستەی سەربەخۆ و بەشداری لە دۆسیەی ئەمنی بە تایبەت لە وەزارەتە ئەمنییەکان پۆست وەربگرن.
لە داواکاری دووەمەدا هاتووە کە تورکمان پشکی هەبێت لە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی خۆی بە پشت بەستن بە دەستوور.
سێهەم داواکاریش ئەوەیە کە پەلە بکرێت لە بەپارێزگاکردنی قەزاکانی دوزخورماتو و تەلعەفەر. پۆستی پارێزگاری کەرکوک و جێگری پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەواش وەربگرێت.
نوێنەرانی تورکمان داوایان کردووە کە بڕێکی باش پارە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچە تورکمان نشینەکان تەرخان بکرێت./.