مستەفا کازمی سەردانی ئێرانی کردووە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی عێراق


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی تارانی کردووە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی تارانی کردووە و بڕیارە لە گەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی ئێرانی کۆببێتەوە.
زانیاری و وردەکاری لە سەر سەردانەکەی کازمی بۆ تاران بڵاو نەکراوەتەوە.
پێشتریش بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق سەردانی تارانی کردبوو./.