یۆنسکۆ ڕەخنە لە ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق دەگرێت

(0) / / ئاسیا / یۆنسکۆ عێراق


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی یۆنسکۆ ڕەخنەی لەوە گرتووە کە ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین کە لە پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت، بە سیاسی کراوە. زیا سوبحی بەرپرسی بەشی ئازادی ڕادەربڕین، زانیاری و پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی کە ئەم یاسایە بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت یۆنسکۆ، وەک دامەزراوەیەک کە ئازادی ڕادەربڕین و کاروباری پەیوەندیداری تاوتوێ دەکات، بێهیواییەکی گەورەیە. ناوبراو وتی کە ئێمە لە گەڵ ڕەشنووسی یاسایەک ڕوبەڕوین کە بە تەواوی لە ئازادی ڕادەربڕین دوور کەوتووەتەوە، لە بەر ئەوەی کە سزای ئەمنی، داواکراوی لە لایەن دەزگای داد و هەروەها سنورداربوونی ئازادییەکانی تێدا دەبینرێت./.