ئێران و عێراق ڕێکەوتنێکی هاوکاری ئەمنی واژۆ دەکەن
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکاری ئەمنی لە گەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ ئەعرەجی، بوونی گرووپە چەکدارییە دژبەرەکانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بە هەڕەشە لە سەر وڵاتەکەی ناو برد و ڕایگەیاند کە مانەوەیان بەم شێوازە قبووڵکراو نییە./.
تێبينيێك بنێرە: