کوڕەکەی حوسنی موبارەک دەیەوێت ببێتە سەرۆک کۆماری میسر

(0) / / ئەفریقیا / حوسنی موبارەک ئەمریکا


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێگەیەکی هەواڵگری ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەی حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری پێشووتری میسر بۆ کێبڕکێ لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئامادە دەبێت.
پێگەی " ئەفریقا ئینتلیجنس " ڕایگەیاندووە کە قەیرانی ئابوری و دارایی ئێستای میسر بووەتە هۆی ئەوەی کە جەمال موبارەک کوڕی حوسنی موبارەک هەوڵی گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بدات.
پێگەکە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان جەمال موبارەک و جاناتان کوهن باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە مانگی ئادارای ڕابردوو لە شاری شەرموشەیخ بەڕێوەچووە. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی تەلعەت مستەفا بازرگانی میسری بووە کە تێیدا جەمال موبارەک باسی کاندیدبوونی خۆیی کردووە./.