ئەمریکا، بەرهەم ساڵح و بارزانی پاڵپشتی لە لاهور شێخ جەنگی دەکەن

(0) / / كوردستان / کوردستان لاهور شێخ جەنگی ئەمریکا عێراق بەرهەم ساڵح


Feb 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەرهەم ساڵح و ئەمریکا پاڵپشتی لە گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی بۆ گۆڕەپانی سیاسی لە سلێمانی دەکەن.
ماڵپەڕی " بغداد الیوم " لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە چەند لایەنێک پاڵپشتی لە گەڕانەوەی لاهوری شێخ جەنگی بۆ گۆڕەپانی سیاسی دەکەن.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە ڕێگای برێت مەکگۆرکەوە داوای گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی و کۆتایی ناکۆکییەکانی لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی کردووە.
ماڵپەڕەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان پاڵپشتی لە لاهور شێخ جەنگی دەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق وەک تۆڵەی هەڵنەبژاردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، چووەتە ڕیزی ئەو کەس و لایەنانەی پاڵپشتی لە لاهور شێخ جەنگی دەکەن.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح بەم دواییە سەردانی تارانی کردووە و لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی سلێمانیی کردووە./.