عەلی محەممەد ساڵح: ئامانجی حکومەتی هەرێم تەنیا فرۆشتنی نەوتە
(0) /
سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئامانجی شاندی دانوستانکاری کورد لە بەغدا هێنانی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نەبووە. ناوبراو وتی: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەم ڕێکەوتنە ڕازی بوون تا بە جۆرێک کارتێکی یاساییان بۆ فرۆشتنی نەوت دەستکەوێت و لە دادگاکاندا گرفتیان بۆ درووست نەبێت.
عەلی محەممەد ساڵح وتی کە ئەوەی بە لای فەرمانبەرانی کوردستانەوە گرنگە، نەمانی پاشەکەوتی مووچەیە و بە پێچەوانەوە دانوستان و ڕێکەوتن لە گەڵ بەغدا هیچ سوودی نابێت./.
تێبينيێك بنێرە: