حکومەتی هەرێم چۆن وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی دایەوە؟
(0) /
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم درایەوە و ئەو بڕیارە بە نادەستووری و نادادپەروەرانە ناو براوە.
لە ڕاگەێندراوێکی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی بە پێی ئەوەی کە لە دەستووری عێراقدا جێگیر کراوە، بەردەوام دەبێت.
حکومەتی هەرێم جەختی لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ کارکردنی هاوبەش لە گەڵ حکومەتی بەغدا لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری ئەم کێشە کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: