پارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم
(0) /
ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی عێراق بڕیاری لە سەردابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەو 200 ملیار دینارە حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو وەک پێشینە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات خراوەتە سەر حسێبی بانکیی حکومەتی هەرێم.
بڕیارە سبەی دووشەممە ئەو پارەیە لە هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕابکێشرێت.
بڕیارە حکومەتی عێراق مانگانە لە پاش وردبینی داهاتە نانەوتییەکان 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات./.
تێبينيێك بنێرە: