ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / کوردستان


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەر دوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و لە سەر چەند تەوەرێک گەیشتنە ڕێکەوتن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بووەتەوە، دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان لە سەر بازنەکانی هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و تۆماری دەنگدەران گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، لە ئێستاشدا تەنیا کورسی پێکهاتەکان جێی ناکۆکی ئەوانە و لە کۆبوونەوەی داهاتووشدا کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتەش دەکەن.
یەکێتی و پارتی لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە هەرێمی کوردستان چوار بازنەی هەڵبژاردن بێت، هەروەها لە سەر ڕوشنووسی یاسای هەڵبژاردنەکانیش ڕێکەوتن کراوە.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2023 کردووەتەوە و دەیانەوێت پێکهاتەکان خۆیان لە سەر وردەکاری تایبەت بە هەڵبژاردنەکان بڕیار بدەن./.