لەتیف ڕەشید باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە تا ڕادەیەک بەرەوپێشچوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند بەدی دەکرێت.
لەتیف ڕەشید لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی ساڵانەی هەولێر جەختیکردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت یاسای نەوت و غاز و جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور ، بەشداری هەرێم لە حکومەتی ناوەند و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و هەروەها دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە حکومەت پرسی ئاسایشی خۆراک و کەم ئاوی و کۆچکردنی خەڵک بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بە جیدی وەردەگرێت و عێراق سەرەڕای کێشەکانی چەندین دەیەی شەڕ و ڕووخان، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.
لەتیف ڕەشید وتی کە حکومەتی عێراق پابەندە بە مسۆگەرکردنی داواکارییەکانی خەڵک و پتەوکردنی گیانی تەبایی و سەقامگیری و جۆربەجۆرکردنی سەرچاوە ئابورییەکان و پاراستنی میراتی نیشتمانی./.
تێبينيێك بنێرە: