عێراق: 17 تیرۆریستی داعش کوژران

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی کوژرانی 17 تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
یەحیا ڕەسوڵ لە میانەی بەشداریی لە کۆڕبەندی هەولێر وتی کە ڕۆژانە هەڵمەتە سەربازییەکان لە دژی پاشماوەکانی داعش بەردەوامە و لە دوایین نموونەشدا 17 تیرۆریستی داعش بە تایبەت 3 فەرماندەی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە پارێزگای ئەنبار لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە کوژران.
ناوبراو وتی کە داعش کەوتووەتە کێشە و توانای سەربازیی بە شێوازی چالاکی گەورە لە دەست داوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتی کە لە ئێستادا سوپا گرنگی بە پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی عێراق و سوریا دەدات و هێزەکانی پاسەوانی سنوریی تێدا جێگیر کراون./.