ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چۆن باسی دیمۆکراسیەتی هەرێمی کوردستانی کردووە؟

(0) / / كوردستان / بەغدا کوردستان


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە هەوڵ بدەن هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و وتی کە دیمۆکراسیەتی هەرێم کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە گومان لە دیمۆکراسیەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
ناوبراو وتی کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەم بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەن.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوایکرد کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕێکەوتن بێت./.